١٧ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٤٢
ئەمریکییەکان لە عێراق ناچنە دەرەوە/مستەفا کازمی دێتە تەنگ

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا لە عێراق ناچێتە دەرەوە، وتی: واشنتۆن بە مەرج و بەڵێنی جۆراوجۆر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەهێنێتە تەنگ.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئەلمەعلوومە، سەلیم جبووری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئەمریکا سەربازەکانی خۆی لە عراق ناهێنێتە دەرەوە و واشنتۆن بە مەرج و بەڵێنی زۆرەملێ بە بەغدا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەهێنێتە تەنگ.

ناوبراو بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: داماڵینی چەک و سەپاندنی یاسایەک بۆ پێوەندی ئابووری لەگەڵ ئێران لە مەرج و بەڵێنەکانی ئەمریکا دەبێت.

سەلیم جبووری لە درێژەدا وتی: هەمووان دەزانن کە ئەمریکا لە عێراق ناچێتە دەرەوە. ئەمریکا بەدوای بنکەی گەڕۆک لە عێراقە تا لەبەرچاوەوە نەبێت و نەکرێتە ئامانج. هەر جار کە پەرلەمان داوای کرد تا پرسی چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا تاوتوێ بکات، ئەمریکییەکان هەموو هەوڵی خۆیانیان لە بەرانبەریدا خستە گەڕ چونکوو دەزانن کە خەڵکی عێراق نایانەوێت ئەوان لە وڵاتەکەیان بن.

342/